ئێران سزای وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەدات

نوێنەرانی مەجلیسی شۆراسی ئیسلامی ئێران گەڵاڵەیەکیان بۆ سزادانی وڵاتانی هاوکاری ئەمریکا لە گەمارۆدانی ئێران داڕشتووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ۵۲ نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران بە داڕشتنی  گەڵاڵەیەک داوایان کردووە ئەو وڵاتانەی هاوکاریی ئەمریکا دەکەن بۆ سەپاندنی گەمارۆ لە سەر ئێرام، سزا بدرێن.

لە پێشەکی ئەو گەڵاڵەدا هاتووە؛ بە لەبەرچاو گرتنی گەمارۆوە تاک لایەنەکانی ئەمریکابۆسەر ئێران، پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە گرینگی دان بەو دەفرایەتی و پوتانسیەلەی هەیەتی کاردانەوەی بەرانبەری بە بڕیاری ئەو وڵاتە دژبەرانە بێت کە هاوکاری ئەمریکا دەکەن بۆ گەمارۆدانی ئێران.    

 ئاماژەش دراوە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە بە پەیڕەوی لە ئەمریکا نەوت یان دیکەی کاڵاکان لە ئێران ناکڕن و سنوور بۆ هاتوچووی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ وڵاتەکانیان دادەنن یاسای سزادان لە لایەن ئێرانەوە دەیانگرێتەوە.

هەروەها لە کاتی پەسەند کردنی ئەم یاساوە هاوردەکردنی کاڵای مەسرەفی لە ئەمریکا و دیکەی وڵاتانی هاوکاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێران لە ڕێگای گومڕۆکەکان یان ناوچە ئازادەکانە قەدەغەیە.

بە گوێرەی ئەم یاسا فڕۆشتنی نەوت و گازی ئێران بە وڵاتانی هاوکاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێران، بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ لە دوایین جارەوە کە ئەو وڵاتە پاڵپشتی لە ئەمریکا کردووە لە گەمارۆدانی ئێران، قەدەغە دەبێت.

News Code 25985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =