بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەژماری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتەر شەوی دووشەممە لە مەحەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گێڕایەوە: پێوەندییەکانی ئێران و عێراق ستراتیژیک و لە سەر بنەمای شەریک بوون، دانوستانی بازرگانی، فەرهەنگی و ئەمنیەتی و هەروەها بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵاتەکەیە.
لە درێژەی ئەو گێڕانەوەدا هاتووە کە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی درواسێ، ئاکامی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ عێراق پاش شکستی داعشە.
لە هەمان پێوەندیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە پێگەی سەرەکی وڵاتەکەی لە ناوچەکە وتی: عێراق ئەمڕۆ خاڵی پێوەندی وڵاتانی دراوسێ و برادەر و هەروەها ناوەندی سیاسی نوێ لە ناوچەکەیە.
Your Comment