AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١٥ ١٠:٣٨

بکوژی موسڵمانانی نیۆزیلەند دادگەیی دەکرێت

بکوژی موسڵمانانی نیۆزیلەند دادگەیی دەکرێت

پۆلیسی نیۆزیلەند ڕایگەیاند کە بکوژی موسڵمانانی ناو مزگەوتی شاری کرایست چرچ سبەینێ دادگەیی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە, پۆلیسی نیۆزیلەند بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: برینتۆن تارنت هێرشبەری کرایست چرچ سبەینێ هەینی پێنجەمی ئاپریل لە بەردەم دادگەی باڵا لە کرایست چرچ ئامادە دەبێت.
 ڕاشگەیێندراوە کە تۆمەتی برینتۆن کوشتنی ۵۰ کەس و هەوڵ بۆ کوشتنی ۳۹ کەسی دیکەیە.

ڕۆژی ۱۵ مارچ تیرۆریستێک بە ناوی برینتۆن تارنت هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایست چرچ.

News ID 25865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha