AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١٢ ١٦:٤١

لە دیدار لەگەڵ نەبیە بری خرایەڕوو؛

ئایەتوڵڵا سیستانی: گیانفیدایی گەلی عێراق بۆ بەرەنگاریی داعش بی وێنە بوو

ئایەتوڵڵا سیستانی: گیانفیدایی گەلی عێراق بۆ بەرەنگاریی داعش بی وێنە بوو

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی کرد: گیانفیداییەکانی گەلی عێراق بۆ شەڕ دژی داعش بێ وێنە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نەبیە بری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئەمرۆ لە نەجەف چووە سەردانی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەحی باڵای شیعەکانی عێراق.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، نەبیە بری لەو دیدارەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر داعش و تیرۆریزمی تەکفیری بە ئایەتوڵڵا سیستانی وت.

ئایەتوڵڵا سیستانی لەو دیدارەدا وێڕای سپاس لە نەبیە بری وتی: گیانفیدایی گەلی عێراق لە شەڕی داعش بێ وێنە بوو.

هەروەها جەختی کردە سەر تۆکمەتر کردنەوەی پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان بەیرووت و بەغدا.

News ID 25837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha