مۆڵەتی نهێنی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە عەرەبستان

وەزیری وزەی ئەمریکا پشت ڕاسی کردەوە کە واشنتۆن شەش مۆڵەتی شاردراوەی بۆ چەند کۆمپانیا دەرکردووە کە بە پێی ئەوە دەتوانن تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بفرۆشنە عەرەبستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕیک پری وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پشت ڕاسی کردەوە کە ئەمریکا شەش مۆڵەتی شاردراوەی بۆ چەند کۆمپانیا دەرکردووە کە بە پێی ئەوە دەتوانن تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بفرۆشنە عەرەبستان.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز رایگەیاندووە کە یەک کۆپی لە بەڵگە هاوپەیوەندەکان بە ئەو مۆڵەتانەی ڕۆژی چوارشەممە دیوە. بە پێی ئەو بەڵگانە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئێستا ئیزنیان هەیە کاری پێشەکی لە بواری  گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ئەنجام بدەن و گواستنەوەی دامەزراوەکان پێش لە ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام نادرێت.

دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دوای ڕێککەوتنی بەربڵاوتر لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی بۆ فرۆشی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە ئەو وڵاتەیە. ئامانجی سەرەکی چی کردنی لانیکەم دوو وزەخانەی ناڤۆکی بۆ ڕیازە.

چەندین وڵاتی تر لەوانە کۆریای باشوور و ڕووسیا خەرکی ڕکابەری لە گەڵ ئەمریکا بۆ رێککەوتن لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی لە پێوەندی لە گەڵ چێ کردنی وزەخانەی ناڤۆکی لە ئەو وڵاتەن و چاوەڕوانی دەکریت کە ناوی براوەکانی ئەو کێبڕکێیە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ لە لایەن ڕیازەوە ڕادەگەیێندرێت.

زۆربەی یاسادانەرانی ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکا نیگەرانن کە فرۆشی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە ڕیاز لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی کێبڕکێی چەک و چۆڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ئەو نیگەرانییە لە کۆنگرەی ئەمریکا بە تایەبتی پاش کوژرانی جەماڵ خاشقچی ڕۆژنامەڤانە ڕەخنەگرەکەی ڕیاز لە ئەستەنبۆڵ، بەرز بووەتەوە.

موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی ڕابردوو وتبووی کە ڕیاز بە لای چێ کردنی چەکی ناڤۆکی دەڕوات.

برد شرمەن نوێنەری دیمۆکراتی کۆنگرەی ئەمریکا داوای لە مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی کردبوو کە ناوی کۆمپانیاگەلێک کە ئیزنی فرۆشی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بە ڕیازیان وەرگرتووە، بڵاو بکەنەوە.

مایک پەمپئۆ وتوویە کە ئەمریکا لە پیدانی هەر جۆرە تەکنۆلۆژیایەکی ناڤۆکی کە مەترسی بڵاو بوونەوەی چەک بەرز بکاتەوە، خۆ دەبوێرێت.

News Code 25799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =