بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، نیگەرانیی دەوڵەتی ئەنقەرەی هەمبەر بە لێدوانی سەرکردەی هەندێک لە وڵاتان لە میانەی دانیشتنی رۆژی ڕابردووی لۆبی زایۆنیی ئایپەک، دەربڕی.
شایانی باسە، رۆژی رابردوو لە میانەی ئەو دانیشتنە کە لە ئەمریکا بەڕێوە چوو، سەرۆک کۆماری هیندوراس، قودسی داگیرکراوی وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی بە فەرمی ناسی و سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانی-ش لە گواسترانەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ بەیتولموقەدەس هەواڵی دا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئاکسۆی لێدوانی ئەو کەسانەی نابەرپرسانە وەسف کرد و جەختی کرد کە گواسترانەوەی باڵوێزخانەی هەر وڵاتێک بۆ قودسی داگیرکراو، پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە.
ڕاشیگەیاند: لە بڕیارنامەگەلی جۆراوجۆری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەخت لەوە کراوە کە پرسی فەلەستین تەنیا لە رێگەی سەربەخۆکردنی ئەو وڵاتە بە پشتبەستن بە سنوورەکانی ١٩٦٧ چارەسەر دەبێت.
شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو ئەمریکا باڵوێزی خۆی بۆ قودسی داگیرکراو گواستەوە و جگە لە هیندوراس و ڕۆمانی، وڵاتانی بەرازیل، کۆماری چێک و گواتمالاش قودسیان وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی بە فەرمی ناسیوە.
بۆچوونی ئێوە