هەڵوێستی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی پێشێل کردنی سەروەری عێراقە

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق وێرای ڕەخنەی توند لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی حەشدی سەعبی ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئەمریکا دژی حەشد پێشێل کردنی سەروەری عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عەباس ئەلئیسماعیلی ئەندامیلیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی بە هەڵوێست گرتنی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی نیشان دا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکی گرینگن لە سیستەمی ئەمنی عێراق کە تیرۆریزمیان دەرکرد و لەبەرانبەر داعشییەکاندا سەرکەوتن.

عەباس ئەلئیسماعیلی جەختی کرد: لێدوان دژی حەشدی شەعبی وەکوو پێشێل کردنی سەروەریی عێراقە و دەستیوەردانی ئاشکرایە لە پرسە ئەمنی و ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتەدا.

وتیشی: واشنتۆن لە هەوڵدایە بە پیلانێک هەندێ گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بخاتە لیستی تیرۆر بۆ ئەوەی ئەم رێکخراوە هەڵوەشێنێتەوە.

News Code 25667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha