AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ٢٥ ١٧:٤٢

کوژران و برینداربوونی ۱۰ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کوژران و برینداربوونی ۱۰ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دەڤەری برادۆست شەڕێکی سەخت لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیادا روویدا و هەردوولاش دەربارەی زیانەکان ئاماری جیاوازیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە لە دەڤەری برادۆستی سەربە هەولێر شەڕێکی سەخت لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیادا روویداوە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەژمارەکەیان بکەن رایانگەیاند، لە شەڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، لە شەڕەکەدا دوو سەربازیان کوژراوە و هەشت سەربازی دیکەشیان بریندار بووە.

دەربارەی زیانەکانی پەکەکەش وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی شەڕەکەوە شەش چەکداری پەکەکە کوژراون.

News ID 25655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha