بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۲ی ڕەشەمە ، لە ڕێوڕەسمێکدا لەگەڵ پەردەلادان لە ۴ زانستنامەی نوێی تایبەت بە کوردستان ، نووسینگەی هەمیشەیی زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانیەتی کوردستان کرایەوە.
کوردستان و ڕۆژهەڵات ناسان بەرهەمی کامبیز کەریمی، کوردستان و ناوبەدەران(سنجرخان) بەرهەمی ئیسماعیل ئەحمەدی، کوردستان و ئەدەبی حەماسی بەرهەمی هادی یوسفی و کوردستان و ئەدەبیاتی گشتی بەرهەمی جەماڵ ئەحمەدی ئایین چوار زانستنامە بوون کە ئەمڕۆ لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە ڕوونوێنی کران.
لەم ڕێورەسمەدا ڕێز لە ئەو کەسانە گیرا کە بۆ چاپی چوار زانستنامەکە یارمەتی حەوزەی هونەری کوردستانیان دابوو.
Your Comment