بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن، جیم بریدنستاین بەرپرسی ناسا لە گفتوگۆیەکی ڕادیۆیی ڕایگەیاند ئەگەری هەیە یەکەم کەسێک کە لە مڕیخ بنیشێتەوە، کەش پێوێکی ژن بێت.
ئاڵبەت بریدنستاین بە وردی شوناسی ئەو کەش پێوەی دەرنەخست بەڵام وتی: لە بەرنامەکانی داهاتووی ڕێکخراوی ناسا، ژنان پێشەنگن.
هەروەها ناوبراو لە وەڵامی یەکێک لە بەکارهێنەرانی توییتەر کە لێی پرسیبوو ئایا لە سەفەری دوایی بۆ مانگ کەش پێوانی ژنیش هەیە، وەڵامی دابووەوە: بەدڵناییەوە!
ناوبراو لە راستیدا وتی: کەسی دوایی کە لە سەر مانگ دەنیشێتەوە، ژنێکە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیارە لە ٢٩ ی مارسی ئەمساڵ دوو کەشپێو، یەکەم پیاسەی ژنانەی ناسا لە دەرەوەی وێستگەی گەردوونی ئەنجام بدەن.
بۆچوونی ئێوە