AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ٢٠ ٠٨:١٨

ڕاوێژکاری سیاسی ئەسەد:

ئامانجی تیرۆریزم دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌یه‌

ئامانجی تیرۆریزم دابه‌ش کردنی ناوچه‌که‌یه‌

راوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆماری سووریا سەرچاوەی تیرۆریزمی لە سووریا، یەمەن، عێراق و لیبیا، به‌ ئیسرائیل زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: سەرچاوەی تیرۆریزمێک کە سووریای کردە ئامانج و ئێستا یەمەن، عێراق و لیبیا دەپێکێت ئیسرائیلە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو ڕژێمە، تیرۆریستە بریندار بووەکان دەرمان دەکات و پاڵپشتیان دەکات. ئەوەی کە نەتەوەکانی ناوچەکە لە ساڵانی ڕابردوو بە سەریان هاتووە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە پیکدادان لە گەڵ دوژمنی زایۆنی و بەلاڕێ بردنی بیری گشتی بە قازانجی ئیسرائیل ئەنجام بووە.

شەعبان وتیشی: ئەو پیلان گێڕیە بەدی نایەت و پرسی فەلەستین لە سەرووی یەکمایەتیی و شەرەکان دەمێنێتەوە. سووریا و فەلەستین پێکەوە پێوەندیان هەیە و کردنە ئامانجی سووریا لە راستیدا کردنە ئامانجی ڕاستەوخۆی پرسی فەلەستینە. ئامانجی تیرۆریزم دابەش کردنی ناوچەکە و بەدی هێنانی ئامانجی تیرۆریستەکانە.

News ID 25523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha