بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی داعش لە ناوچەی باغووزی سووریای وەک دوا ناوچەی بندەستی تەکفیرییەکان لە هاوێری رۆژهەڵاتی سووریا دەست پێکردەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە زاڵبوون یەکجاری بە سەر باغووز چەندین رۆژ یان چەندین حەوتە درێژە دەخایێنێت.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە دەرچوونی نزیکەی ٢٠ هەزار داعشی و بنەماڵەکانیان لە باغووز داوە.
Your Comment