سویس سزادانی هاووڵاتیانی داعشی خۆیی ڕادەست کرد

ئەنجومەنی فیدراڵی سوئیس ڕایگەیاند: شوێنگیری سزای هاووڵاتیانی سوئیسی کە بۆ چالاکی تیرۆریستی چوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەبێ لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتانەوە کە دەستگیریانیان کردووە ئەنجام بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئەنجومەنی فیدراڵی سوئیس ئەمڕۆ شەممە لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: شوێنگیری سزای هاووڵاتیانی سوئیسی کە بە مەبەستی چالاکی تیرۆریستی چوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەبێ لە لایەن هەمان وڵاتەوە کە دەستگیریانیان کردووە ئەنجام بدرێت.

لە ئەو بەیانییە هاتووە: دووهەم مەبەستی ئەنجومەنی فیدراڵی سوئیس مسۆگەر کردنی ئەو بابەتەیە کە هاووڵاتییەکانی ئەو وڵاتە کە بۆ مەبەستی تیرۆریستی سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان کردووە بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێن.

ئەو بەیانییە لە درێژەدا زیادی دەکات: تا ئەو جێگایە کە ئیمکانی هەیە شوێنیگری دادگایی کردن و لە کۆتاییدا سزای ئەو کەسانە ئەبێ بە لەبەرچاو گرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە هەمان وڵاتدا ئەنجام بدرێت کە ئەو کەسانە تاوانیان ئەنجام داوە.

News Code 25500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =