به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: ئه‌و زیندانییه‌ی دوو ئه‌فسه‌ری زیندانێکی ئه‌م وڵاته‌ی بریندار کردووه، داعشییه.
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که ئه‌و ئاماده نییه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی پۆلس بکات و خۆی و ژنه‌که‌یی له ژوورێکدا حه‌شار داوه.
ئه‌و پیاوه‌ی که ۳۰ ساڵ زیندانی بۆ ده‌ر هاتووه به چه‌قۆ هێرشی کردووه‌ته‌وه سه‌ر دوو ئه‌فسه‌ری زیندانێکی فه‌ڕه‌نسا و دوایی بریندار کردنیان خۆی و ژنه‌که‌ی له ژوورێکدا حه‌شار داوه و ئاماده‌ش نییه خۆی ڕاده‌ست بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌مباره‌وه درێژه‌ی هه‌یه و بابه‌ته‌که له لایه‌ن یه‌کینه‌ی دژه تیرۆری فه‌ڕه‌نسا لێکده‌درێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م زیندانییه داعشییه ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا به تاوانی ڕفاندنی خه‌ڵک و ئه‌شکه‌نجه دانیان ۳۰ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
بۆچوونی ئێوە