به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که وێنه ئاسمانییه‌کان له که‌مپی ڕه‌کبان نیشانی ده‌دات که ئه‌م که‌مپه دۆخێکی زۆر خراپی هه‌یه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه: هه‌روه‌ها گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ که زیاتر له ۳۰۰ ته‌رمی تێدایه له نزیک دیواری که‌مپی ڕه‌کبان له وێنه‌کان ده‌بینرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ئاماژه‌ی داوه: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له چاودیڕی که‌مپی ڕه‌کبان و وێنه گیراوه‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نیشانی ده‌دات که ئه‌م که‌مپه دۆخێکی باشی نییه. دۆخی بیناکانی ئه‌م که‌مپه بۆ ژیان له زستاندا هێج باش نییه، زبڵ و خاشاکه‌کان له نیزک خانووه‌کان کۆده‌کرێته‌وه و خواردن زۆر که‌مه. خۆارده‌مه‌نی و که‌ل و په‌له‌کانی دیکه له بازاڕه بچووکه‌کان ده‌ست ده‌که‌وێت که له ژێر کۆنترۆڵی هێزه چه‌کداره‌کانه.
Your Comment