به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مسته‌فا بالی وته‌بێژی هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگه‌یاند که سه‌دان ده‌ستوپه‌یوه‌ندی داعش پاش به‌جێهێشتنی دوایین مۆڵگه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه کورده‌کان کردووه.
به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م داعشیانه که زیاتر له ۶۵۰۰ که‌س بوونه له ماوه‌ی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی کورد کردووه که زیاترینیان خه‌ڵکی سڤیل و ژن و منداڵیان تێدایه.
هێزه‌کانی داعش له شارۆچکه باغۆز شکستیان خواردووه به‌ڵام هێشتا چه‌ندین مۆڵگه‌ی تریان له ناوچه دووره ده‌سته‌کان به‌ره‌و ڕۆژاوای سووریا هه‌یه.
بالی ڕایگه‌یاند: به هۆی گه‌مارۆدرانی داعشییه سڤیله‌کان و ژنان و منداڵان له دوایین مۆڵگه‌کانی داعش هوژمی هێرشه‌کانیان که‌م کردووه‌ته‌وه به‌ڵام به‌مزوانه ناوچه‌که ته‌واو کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.
وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خۆبهدهستهوهداوی داعش هاووڵاتی ئۆزبه‌کستان و تورکهمهنستانن.
بۆچوونی ئێوە