به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، تورکیا ڕایگه‌یاندووه که واشنتۆن به‌ڵێنی داوه تاکوو هاوینی ئه‌مساڵ، هێزه‌کانی خۆی له سووریا بکشێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بڕیاره که له میانه‌ی دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و تورکیا دراوه، به هۆی دۆخی مه‌یدانی سووریا ده‌توانێت گۆڕانکاری به سه‌ردا بێت.
له‌م کۆبوونه‌وه بابه‌تی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات تاوتوێ کراوه.
شایانی باسه که ئه‌مریکا له ئێستادا زیاتر له ۲ هه‌زار سه‌ربازی له سووریا هه‌یه و له کۆتایی ساڵی ۲۰۱۸ له ناکاو بڕیاری دا تاکوو هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه. دواتر دۆناڵد ترامپ ڕازی بوو که ۴۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکایی له سووریا بمێننه‌وه و یارمه‌تی هێزه ئه‌ورووپاییه‌کان بده‌ن بۆ ساز کردنی ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له باکووری سووریا.
شایانی باسه که تورکیا به بیانۆی ئه‌منیه‌تی ناوخۆی له دوای داگیر کردنی باکووری سووریایه و پاگه‌نده‌ی کردووه که هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا ئه‌منیه‌تی ده‌خاته مه‌ترسی و ده‌بێت کۆنترۆڵی باکووری سووریا به ئه‌نقه‌ره بدرێت.
Your Comment