به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، وڵاتانی ئه‌رووپایی به دۆناڵد ترامپیان وتووه که ته‌نیا به مه‌رجێک هێز بۆ باکووری سووریا ب به‌رگری کردن له کوردی سووریا ده‌نێرین که ئه‌مریکاش به‌شێک له هیزه‌کانی له‌م وڵاته بنێرێته باکووری سووریا.
ساڵی ڕابردووی زاینی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کشێنێته‌وه، به‌ڵام دوای ناڕه‌زایه‌تی زۆر له‌م بابه‌ته، دواجار ترامپ ڕه‌زایه‌تی دا که نزیک به ۴۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکا له سووریا بمێننه‌وه و له ژێر ناوی هێزی پاراستنی ئاشتی یارمه‌تی سه‌ربازه ئه‌ورووپاییه‌کان بده‌ن که بڕیار وایه بۆ باکووری سووریا بنێردرێن و ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له نێوان کوردی سووریا و تورکیا ساز بکه‌ن.
دۆناڵد ترامپ ئاماژه‌ی داوه که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا ده‌بێت کۆنترۆڵی ناوچه‌که له ده‌ست ئه‌ورووپاییه‌کان بێت، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته کێشه‌یان نییه به‌ڵام مه‌رجیان ئه‌وه بووه که دوای کشانه‌وه ده‌بێت ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا بمێننه‌وه.
زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی له‌م بڕیاره‌ی ترامپ ڕازین به‌ڵام هاوکات هۆشداریشیان داوه، ئه‌گه‌ر له ساڵی ۲۰۲۰ داعشییه‌کان بتوانن ته‌نیا له یه‌ک شاری سووریا ئاڵای ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه دووباره به‌رز بکه‌نه‌وه، ئه‌وه چی دیکه ترامپ ناتوانێت ده‌نگی خه‌ڵکی ئه‌مریکا به ده‌ست بێنێت.
Your Comment