بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە العربیە، کۆبوونەوەی بەرپرسانی عەرەبی و ئەورووپی لە شەرمولشەیخ بە قسەکانی عەبدولفەتاح سیسی دەستی پێکرد.
ناوبراو وتی: بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لە میسر پرسێکی سەیر نییە. ئەو کۆبوونەوەی نیشاندەری هۆکاری هاوبەش لە نێوان ئەورووپا و عەرەبەکان زیاتر لە هۆکاری جیاوازە. کێشەکانی بەردەم وڵاتانی عەربی و ئەورووپی لەوانە کۆچبەری و تیرۆریزم هەیە. مەترسی تیرۆریزم وەکوو یەک لە جیهانبە شێوازی جیاواز دەگوازرێتەوە.
سەرۆک کۆماری میسر وتی: ئێمە ئەمڕۆ بە هاوکاری پێویستمان هەیە بۆ زاڵ بوون بە سەر تیررۆیزم.
سەبارەت بە پرسی فەلەستین وتی: یەکێک لە پرسە گرنگەکان فەلەستینە کە ئەگەر ڕێکارێک بۆ چارەسەری کێشەکە بدۆزرێتەوە سەقامگیری لە ناوچە جێ دەگرێت.
سیسی وتیشی: کاتی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی جیهان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی تیرۆریزم هاتووە. تیررۆریزم و توندڕەوی دوو بەڵان کە هەموو جیهانی کردووەتە ئامانج و ئەبێ یەکگرتوویی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەبەرەکانێ لە گەڵیان پێک بێت. وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی چارەنووسی هاوبەشیان هەیە و پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی یەکگرتوو لە بەرانبەر کێش و قەیرانەکان لەوانە تیرۆریزم و تەندڕەوی پێویستە.
سیسی وتی: تیررۆیزم هەڕشەیەکە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی و ئەمەش پێویستی بە هاوپەیمانی بۆ بەرەبەرەکانێ لە گەڵ تیرۆریستەکان و پاڵپشتانی هەیە تا ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ناوچەی پێکدادانەوە بگۆڕدرێت بە ناوچەی سەرکەوتنەکان.
شیاوی باسە کە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی- ئەورووپی لە دوێنێ یەکشەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری شەرمولشەیخ و بە میوانداری میسر بەرێوە دەچێت.
ئەو کۆبوونەوە بە دروشمی سەرمایەدانەری سەقامگیر ئامانجگەلێک وەکوو بەدی هاتنی ئاسایش و پاوەجێیی لە ناوچەکە، کەم کردنەوەی مەترسی تیرۆریزم، باشتر کردنی ڕەوتی ئاشتی لە یەمەن، لیبیا و سوووریا، بەرەبەرەکانێ لە گەڵ کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەورووپا و کەم کردنەوەی ئاستی گۆڕانکاری کەش و هەوا شوێن دەگرێت.
بەرپرسانی و نوێنەرانی ٢٤ وڵاتی ئەورووپی و ١٦ وڵاتی عەرەبی لەوانە مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا، ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، مەلیک سەلمان پادشای عەرەبستان، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی سەربەخۆی فەلەستین و حەمد بێن عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرەین لە ئەو کۆبوونەوە بەشدارن.
Your Comment