به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەشی عێراق وتی: هەواڵی ئامادە باشی هێزەکانی ئەم وڵاتە بۆ چوونە ناو خاکی سووریا دوورە لە ڕاستی.
ئەو زیادی کرد: تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕاپۆرتی دابوو کە هێزە عێراقییەکان خۆیان ئامادە کردووە تاکوو بچنە ناو خاکی سووریا، بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستی.
ڕەسوڵ جەختی کرد: ئەرکی ئێمە دابین کردنی ئەمنیەت لە سنوورە هاوبەەکانە و ئێمە کارە پێویستەکانمان ئەنجام داوە.
شایانی باسە هێزە عێراقییەکان پێشتر لە سنووری سووریاوە، بنکە و بارەگای داعشیان لەناو خاکی سووریا بۆردمان کرد بوو.
Your Comment