بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینی سوپا لە بڵاوکراوێکدا لە هێرشی تیرۆریستە تەکفیرییەکان بۆ سەر پاسێکی فەرمانبەرانی سوپای قودس و شەهادەت و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە پارێزەرانی سنووری ئێرانی ئیسلامی لە جادەی خاش_زاهدان لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی ڕێبەندان هەواڵی دا.
شیاوی باسە، لە هەمان حاڵدا، گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک، بە شێوەی فەرمی بەرپرسایەتی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ گرت.
Your Comment