بە هەرێم کرانی نەینەوا رێخۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی نەینەوا وێرای دژایەتی دەربڕینی لە گەڵ ئایدیای بە هەرێم کردنی پارێزگای نەینەوا، دووپات بوونەوەی هەلەی سەرهەڵدانی داعش لە عێراقی بیر هێنایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، هیام ئیلهام ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی نەینەوا وێرای دژایەتی دەربڕینی لە گەڵ ئایدیای بە هەرێم کردنی پارێزگای نەینەوا، ئەو کارەی بە ڕێخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق زانی.

وتیشی: بە هەرێم کردنی پارێزگای نەینەوا هەنگاوێکی بێ کەڵکە، چونکە مووسڵ نەخۆشە و هێشتا وێرانییەکانی چارەسەر نەبووە و کەسانێک کە بە دوای ئەو ئایدیایەن کەسانی ناسراوە و جێی گومانن.

ئیلهام جەختی کرد: بنەماڵەی نوجەیفی (ئۆسامە و ئاسیل نوجەیفی) کاتێک ئایدیای بە هەرێم کردنی پارێزگای نەینەوایان ورووژاند، پەیوەندییەکانی نێوان دەولەتی ناوەندی و نەینەوا تەشەنەی سەند و بووە هۆی هاتن و سەرهەڵدانی داعش لە عێراق. دانیشتووانی مووسڵ چیتر تاقەتی ئاوەرەیی دووبارەیان نییە و هیچکات پلانگەلێک کە بیانباتەوە سەر دۆخی ئەودەمیان قبووڵ ناکەن.

شایانی باسە کە هەندێک لە بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا هەمدیسان پرسی بە هەرێم کردنی ئەو پارێزگایەیان ورووژاندووە.

News Code 24921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =