بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العهد"، سەرچاوەگەلی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە گەڕانەوەی نزیک بە ٩٠٠ ئاوارەی دیکەی سووری بۆ ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
ناوەندی پێشوازی و جێگرکردنی ئاوارەگەلی سووریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٨٨٨ ئاوارەی سووری لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە کە ٣٣٨ کەسیان لە رێگەی ڕێڕەوگەی جەدیدەی یابووس و تەلکلەخی لەبنان و ٥٥٠ کەسیشیان لە رێگەی ڕێڕەوگەی نوسەیبی ئۆردۆن ئاودیوی سووریا بوونە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ٣٠ ئاوارەش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گواستراونەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان.
Your Comment