بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسله"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە کاردانەوە بە لێدوانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کەڵک وەرگرتن لە بنکەگەلی ئەمریکا لە دژی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە پێچەوانەی دەستووری ئەو وڵاتەیە.
ناوبراو لە درێژەدا بە ڕەت کردنەوەی وتەکانی ترامپ، ڕایگەیاند: قسە کردن لە ئاوەها پرسگەلێک بە پێچەوانەی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکانی نێوان عێراق و ئەمریکایە، چونکە بەغدا پێداگرە لەوەی کە ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە پێناو پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتەدا بێت.
عەبادی جەختی کرد: ئەو لێدوانانە پەیوەندیی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی ئاڵۆزتر دەکات و پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ ئەمریکا بە ئاراستەی قەیرانگەلی ناپێشبینیگەرانەدا هەنگاو دەنێت و سەروەری و سەربەخۆیی عێراق خەوشەدار دەکەن. ئەمریکا دەبێ بە هەڵوێستەکانی خۆیدا بچێتەوە. دەوڵەتی عێراقیش نابێ رێگە بدات کە لە خاکی وڵاتەکەی لە دژی وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەرگیرێت.
ترامپ رۆژی شەممە لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی "CBS" بە ئاماژە بەوەی نایەوێ هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بباتە دەرێ، وتی" ئێمە بۆ چێکردنی ئەو بنکەیە لە عێراق پارەیەکی زۆرمان خەرج کردووە و دەمانەوێ بیپارێزین. یەک لەو هۆکارانەی کە دەمانەوێ ئەو بنکەیە بپارێزین، ئەوەیە کە دەمانەوێ هەندێک هۆشمان بە سەر ئێرانەوە بێت. چونکە ئێران کێشەیەکی ڕاستەقینەیە".
Your Comment