ژماره‌یه‌ک پاپۆڕی سه‌ربازی "عاشوورا و زولفەقار" ڕاده‌ستی سوپای پاسداران کرا

وەزارەتی بەرگری، چەندین پاپۆری خێرای عاشوورا و زولفەقاری ڕادەستی هێزی دەریایی سوپای پاسداران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئیدارەی گشتیی ڕاگه‌یێنه‌ریی بەرگریی وەزارەتی بەرگری، بە ئامادەبوونی سەردار حسێن دێهقان وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزی سەربازی و سەردار سەرتیپ عەلی فەدوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، دەیان پاپۆڕی خێرای کلاسی عاشوورا، زۆلفەقار و گەشتی فریاکەوتن کە لە بەندەر عەباس ڕادەستی هێزی دەریایی سوپای پاسداران کرا.

لە ڕێوڕەسمی پێدانی ئەو پاپۆڕە خێرایانە بە هێزی دەریایی سوپا، سەردار دێهقان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە زەروورەتی بەرزکردنەوەی توانستی شەڕ- بەرگریی هێزی سەربازی لە پاراستنی ئێرانی ئیسلامی وتی: بە پشتیوانی و ئیرادەی خودا و هەوڵی پسپۆڕانی بە ئیمان و شانازیهێنەری ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆکە شاهیدی پێدانی پاپۆڕەیەکی فراوانی خێرا و شەڕکەری عاشوورا، زۆلفەقار و گەشتی فریاکەوتن بە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانین.

وەزیری بەرگری بە بەرز نرخاندنی ئامادەیی و هوشیاریی هێزی دەریایی ستراتژیکی سوپا و ئەرتەش لە پاراستنی و بەرگریی سنوورە ئاوییەکانی وڵات، بەرزکردنەوەی توانستی هێزی دەریایی تەنیا بە مەبەستی سەقامگیری و پەرەدان بە ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەدا هەڵسەنگاند و ڕوونی کردەوە: دوکتۆرێنی سەربازیی ئێران بە پێی بەرگریی کارا بنیات نراوە و بەو پێیە هێزی سەربازیی ئێران ڕووی هەڕەشەی لە هیچ وڵاتێک نییە. بەڵکوو ئەو هیزە دەستەبەرکەری ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشە و تەنیا داگیرکەرانن کە دەبێ لەو هیزە بترسن.

سەردار دێهقان بە خستنەڕووی ئەوەی کە ئەمڕۆکە هەڕەشەکانی دەریاتەوەر بەشێکن لە هەڕەشە ستراتژییەکان، جەختی لە تۆکمەکردنی هەمەلایەنە و بەرۆژکردنەوەی جیهازات و ئیمکاناتی هێزی دەریایی سوپا و ئەرەتش کە پاراستنی یەکێک لە هەستیارترین ئاوڕێکانی نێودەوڵەتی واتە کەنداوی فارسیان لە ئەستۆیە، کردەوە و ئەم کارەی وەک یەکەمایەتیی سەرەکی وەزارەتی بەرگری ناو برد.

ناوبراو سەبارەت بە ڕەوتی داڕشتن و بەرهەم هێنانی جۆرەکانی پاپۆڕ و جیهازاتە پێویستەکانی هێزی سەربازی زیادی کرد: ڕێکخراوی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگری بە پێشەنگی، چالاکی، داهێنان و نوێخوازی لەم بوارەدا ڕۆڵێکی تایبەتی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگریی و شەڕی دەریایی هێزی سەربازیی وڵات.

وەزیری بەرگری لە کۆتاییدا بە ڕێزنان لە هەوڵی بەرزی بەڕێوەبەران، پسپۆڕان، توێژەران و کارگێڕانی ڕێکخراوی پیشەسازی دەریایی وەزارەتی بەرگری، سوپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی فەرماندەکان و دلێرانی هێزی دەریایی سوپا کرد و وتی: لە ژێر سێبەری یەکگرتوویی، هاودڵی و هاوزمانیی ئەمڕۆ شاهیدی ئاسایش و ئاسوودەیی لە سنوورە ئاوییەکانی وڵاتین.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمە سەردار سەرتیپ عەلی فەدوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە دەسپێکی بەرهەم هێنانی پاپۆڕی خێرای شەڕکەر بە ٨٠ نات خێرایی لە ساڵی داهاتوو لە ناوخۆی وڵاتدا هەواڵی دا و وتی: هێزی دەریایی سوپا تەنیا هێزێکی دەریایی جیهان دەبێت کە لە ئاوەها ئیمکاناتێک بەهرە دەبات.

ناوبراو وتیشی: لە کاتێکدا کە تەواو هیزە دەریاییەکانی جیهان لە پاپۆڕی بە خێرایی ٣٥ نات بەهرە دەبەن، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ئێستادا پاپۆڕی خێرای شەڕکەر بە خێرایی ۶۰ ناتیان لە بەردەستدایە.

سەرتیپ فەدوی لە کۆتاییشدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەبەرهێنانی هێزی دەریایی بە توانا و بە ئیمانی سوپا و ئەرتەش، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ بەرگری لە سنوورە دەریاییەکانی خۆی.

 

News Code 2476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =