بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، کەتیبەکانی قودس(لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین) ڕایگەیاند کە ئیزن نادەنە ئیسرائیل دەست درێژی بکاتە سەر بزووتنەوە و ڕێبەرانی و هەروەها هێڵە سوورەکان ببەزێنێت.
کەتیبەکانی قودس لە بەیانییەیەکدا زیادی کرد کە تەواوی هەوڵەکان بۆ دەست درێژی بۆ سەر بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و رێبەرانی لە گەڵ شکست بەرەوڕوو دەبێتەوە و دیسان بە دوژمن دەڵێین کە لە لێکدانەوەکاندا تووشی هەڵە نەبن چونکوو بەرخۆدان و ڕێبەرانی لە هەڵبژاردنی ئێوە دەستێوەردان ناکەن.
شیاوی باسە کە لە ماوەی مانگەکانی دواییدا و پاش دەستپێکی خۆپیشاندان لە سنووری غەزە و ناوچە داگیرکراوەکان، پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی بەرخۆدان رووی داوە و ئەو پێکدادانە هەروەها درێژەی هەیە.
Your Comment