تورکیا لە سووریا بکشێتەوە و کۆتایی بە پشتیوانی له‌ تیرۆریستان بێنێت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە تورکیا بە پشتیوانی کردن و پارەدارکردن و راهێنانی تیرۆریستان پێشێلی رێککەوتن نامەی ئەدەنەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند کە تورکیا بە پشتیوانی کردن و پارەدارکردن و ڕاهێنانی تیرۆریستان پێشێلی رێککەوتن نامەی ئەدەنەی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە درێژەدا هاتووە کە کاراکردنەوەی رێککەوتن نامەکە کەوتووەتە سەر گێرانەوەی بارودۆخی سنوور بۆ دۆخی سرووشتی خۆی و تورکیا دەبێت لە سووریا بکشێتەوە و کۆتایی بە پشتیوانی تیپۆریستەکان بێنێت.

شایانی باسە کە ئەردۆغان لە میانەی قسەکانی خۆی ئاماژەی داوە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتن نامەی ئەدەنە لەگەڵ دەمیشق بە مەبەستی دژایەتی کردنی کوردی سووریا، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتن نامەیە بکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میانەی گەشتێکیدا بۆ باکووری ئەفریقا جەختی کردەوە  کە وڵاتەکەی پێێوایە کە  رێککەوتننامەی ئەدەنەی نێوان هەردوو وڵاتی سووریا و تورکیا کە  لە ساڵی ١٩٩٨ مۆرکراوە کاتێک بایەخی هەیە کە تورکیا خاکی سووریا داگیر نەکات، تەنیا لە چەند حاڵەتی زۆر بەر تەسک دەستێوەردان بکات.

تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات کە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا باکوری ئەم وڵاتە داگیر بکات و بۆ گەیشتن بەم مەبەستەش بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئەمریکی و ڕووسی کۆ دەبێتەوە.

News Code 24663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =