به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی فڕانس پـرێسی وت: لە ماوەی یەک مانگدا کۆتایی بە بوونی داعش دەهێنرێت، و ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی دوایین ناوچەی ژێر دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بەردەوامە.
ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی داعش بۆ ماوەیەک وەک هەڕەشە دەمێنێتەوە و شانە نوستووەکانی هەوڵی هێرشی خۆکوژی و تەقینەوە دەدەن، بەڵام لە ماوەی یەک مانگدا کۆتایی بە بوونی داعش دێت و پرۆسەی پاککردنەوەی هەموو ناوچەکان لە شانە نوستووەکانی بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریاش ڕایگەیاند: هەرچی ڕێکەوتنێکی سیاسی بکرێت دەبێت تیایدا ڕەچاوی ئهوه بکرێت که ئەوان مافی خۆیانە بەردەوامبن لە پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانە و ئەوە بۆ ئەوان هێڵی سوورە و دەستبەرداری نابن.
ڕوونیشیکردووەتەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە، بەڵام هێشتا بە ئەنجامێکی ئەرێنی نەگەیشتوون.
بۆچوونی ئێوە