بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جومهوریەت، لەیلا گۆڤەن دوای ۷۹ ڕۆژ لە مانگرتن لە زیندانی تورکیا ئازاد بوو، ئەم حوکمەش لە لایەن لقی ۹ی دادگای ئامێدەوە درا و پێشوازی زۆری لێکرا.
لاینگرانی لەیلا گۆڤەن کە لە دەور زیندانی ئامێد کۆ ببوونەوە دروشمیان دەدا کە لەیلا گۆڤەن خۆشمان دەوێیت و ئازاد بوونی ئەم کەسایەتییە کوردەیان پیرۆز کرد.
پەروین بۆڵدان ئەندامی سەرەکی هەدەپە دوای ئازاد بوونی لەیلا گۆڤەن وتی: بڕیاری ئازاد کردنی گۆڤەن مایەی خۆشحاڵییە. گۆڤەن بۆ ماڵی خۆی گوازراوەتەوە و تاکوو کۆتایی بە گۆشەگیری عەبدوڵا و ئۆجالان نەیەت بەردەوام دەبێت لە مانگرتن.
Your Comment