تەقینەوەیەک لە نزیکیی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ژێنێڤ

میدیاکان لە تەقینەوەیەک لە نزیکیی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ژێنێڤ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، تەقینەوەیەک لە نزیکیی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ژێنێڤی سویسرا ڕووی دا.

وتەبێژی پۆلیسی ژێنێڤ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: تەقینەوەکە بە هۆی کێشەی کارەبا بووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان ئەو ڕووداوە هیچ قوربانییەکی بە دواوە نەبووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ژێنێڤ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە سویسرا داوە کە لە نزیکبوونەوە لەو شوێنانە خۆیان بپارێزن و ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویست بگرنە بەر.

News Code 24555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =