به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا ، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا باس لە پرسی سوریا و دروستکردنی ناوچەی ئارام و ئاسایشی ناوچەکە کراوە.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەردۆغان بە ترامپی راگەیاندووە: ئامانجی تەقینەوەکەی منبج کە تێدا چوار سەربازی ئەمریکی کوژران، بۆ دانانی کاریگەری و پێداچوونەوەی ئەمریکا بووە بە بڕیاری کشانەوە لە سوریا و هێزە کوردییەکانی سوریا دەیانەوێت ئەمریکا لە بڕیاری کشانەوە لە سووریا پەشیمان بکەنەوە.
ئهردۆغان ههروهها جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا ئامادەیە ئاسایشی منبج بگرێتە دەست و بیپارێزێت.
Your Comment