به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، پیاوێکی لاوی دانیشتووی جۆرجیای ئه‌مریکا به تۆمه‌تی پلان بۆ داڕشتن بۆ هێرش کردنه سه‌ر کۆشکی سپی ده‌ستگیر کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م که‌سه ناوی ههشر جه‌لال تاهیب بووه که ۲۱ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و له ماڵه‌که‌ی ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که ئه‌م که‌سه له دوای ئه‌وه بووه به‌م ته‌قه‌مه‌نیانه کۆشکی سپی بکاته ئامانج.
پۆلیسی فدراڵی ئه‌مریکا، جه‌لال تاهیبی دوای ئه‌وه ده‌ستگیر کرد که ماده‌ی ته‌قینه‌وه و مووشه‌کی دژه تانکی له سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌ی جێگیر کردبوو.
ئه‌م که‌سه به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که له دوای ئه‌وه بووه ترامپ تیرۆر بکات و هێرش بکاته سه‌ر جێگه‌ی نیشته‌جێ بوونی.
بۆچوونی ئێوە