بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم مۆڵەت لە کەس وەرناگرین

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم مۆڵەت لە کەس وەرناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الجزیرە"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تورکیا لە تەواو کەرەسە و ئیمکاناتی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کەڵک دەبات و لەوبارەوە چاوەروانی مۆڵەتی کەس نابین.

ناوبراو لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: لە گفتوگۆی تەلەفونیی شەوی ڕابردوو لە گەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە لە بابەتی پرسە سیاسی و ئابوورییەکان. لەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی مامەڵەی بازرگانی لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە ڕێککەوتین.

ئەردۆغان جەختی کرد: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی فورات لە ناوبردنی پاشماوەی داعش و گرووپگەلی تیرۆریستییە. ئێمە بۆ رزگاری لە چنگی داعش و گرووپە ملیشیاکانی کورد و لە پێناو بەرگری لە مافی کورد و عەرەب ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: سووریا بە هۆی ئامادەبوونی هێزی بیانی و پیلانی دژە سووری بۆتە گۆمی خوێن و پیلانگێڕان هەوڵ دەدەن تورکیا لەو قەیرانەدا بگلێنن، بەڵام ئێمە هیچکات مۆڵەتی ئەو کارەیان پێ نادەین.

بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا تاقە رێکاری کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا، پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی، داڕشتنی دەستووری نوێ و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازادە.

News Code 24360

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =