به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌ی بی سی نیوز، عێراق یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که له دوای ساڵی ۲۰۱۱ به‌ملاوه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیی له‌گه‌ڵ سووریا نه‌پچڕاندووه، ساڵی ۲۰۱۱ بڕیار له سه‌ر ڕاوه‌ستانی ئه‌ندام بوونی ده‌میشق له کۆمکاری عه‌ره‌بی درا.
هه‌ر له‌مباره‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی کرد: به‌غدا پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌کات که ده‌یانه‌وێت سووریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی بگه‌ڕێنه‌وه.
حه‌کیم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌غدا دیداری کرد و له‌م دیداره په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به تایبه‌ت هاوکاری ئابووری له دوای گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا تاوتوێ کرا.
Your Comment