بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێک لە کۆڕبەندی ئیداره خۆجێییه‌كان له سیسته‌می حوكمڕانی سهركۆماریدا له كۆشكی سەرۆک كۆماری لە کۆشکی بێش تەپەی ئەنقەرە ڕایگەیاند: خوا یار بێت له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٩ توركیا به قۆناغێكی نوێ و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا تێده‌په‌ڕێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا وتی: هه‌موو رۆژێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی فەتۆ له وڵاتانی جیهانه‌وه بانگه‌وازی هه‌ماهه‌نگیمان پێده‌گات. ئیدی شوێنێک نه‌ماوه رووی تێبكه‌ن و هه‌نگاوێک نه‌ماوه بینێن. ئه‌وانه‌ی كه له پشت فهتۆوهن، نازانم تا كه‌ی له پشتی ده‌بن، به‌ڵام دڵنیام له كۆتاییدا ئه‌و (گولەن)یش دێت.
شایانی باسە کە پاش کوودەتای بێ ئاکامی ١٥ی جووڵای ٢٠١٦ی زایینی لە تورکیا، ئەنقەرە گەلی جار خوازیاری ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵلا گولەن بە تۆمەتی ڕێکخستنی ئەو کوودەتایە لە واشنتۆن بووە.
تورکیا فەتحوڵڵا گولەن بە پلان داڕێژەر و رێبەری فیکریی کوودەتاکە دەزانێت و بەردەوام بووە لە ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنەوەی ناوبراو؛ هەوڵێک کە تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.
Your Comment