بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: گفتوگۆیەکی چڕوپڕمان لە گەڵ جان بۆڵتۆن (ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی) ئەنجام دا و سەبارەت بە چۆنیەتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دانوستانمان کرد.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە خوازیاری پاککرانەوەی ناوچەگەلێک لە رۆژهەڵاتی فورات و مەنبەجە و بە لایەنی ئەمریکیمان ڕاگەیاندووە کە لەوبارەیە زۆر بە پەلەین.
ئیبراهیم کالین ئاماژەی بەوەش دا: بە بۆڵتۆنمان وتووە کە ناتوانین لێدوانەکانی ئێوە سەبارەت بە سووریا قبووڵ بکەین. بۆڵتۆن خوازیاری دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بووە کە هێشتا قبووڵ نەکراوە. دەزگاگەلی سەربازی و هەواڵگریی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت ڤە پرسی سووریا گفتوگۆ دەکەن.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: تورکیا رێگە نادات ڕەوتی دەرچوونی ئەمریکا لە سووریا ببێتە دەرفەتێک بۆ گرووپگەلی تیرۆریستیی پەیەدە/ یەپەگە و گرووپەکانی دیکە و لە دانوستان لە گەڵ لایەنی ئەمریکی پێداگری لە کات بە فیرۆنەدان و پەلە کردن لە جێبەجێ کردنی نەخشەڕێی بڕیار لە سەر دراوەی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە بابەتی مەنبەج کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی ئەمریکا رۆژی یەکشەممەی ئەم حەوتەیە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا وتبووی: ئێمە بەر لە هاوئاهەنگیی یەکجاری لە گەڵ ئەنقەرە، خوازیاری هیچ هەڵمەتێکی سەربازی لە لایەن تورکیا لە خاکی سووریادا نین. هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەیە کە تورکیا کوردەکان وەک هاوپەیمانی واشنتۆن لە سووریا تێک بشکێنێت. هەروەها دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا بە بێ ڕێککەوتن لە بابەتی پاراستنی کوردەکان ئەنجام نادرێت.
شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دەرکردنی فەرمانێکی چاوەروان نەکراو ڕایگەیاند کە دەیەوێ هێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریا بباتە دەرێ.
Your Comment