به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فیگن یوکسکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە یادداشتەکەیدا نووسی: سیاسەتوانانی کورد و بەشی دیموکراتیکی کۆمەڵگا، چهندین ساڵە هەوڵیان داوە کە بڵێن زیندانی کردن و گۆشەگیر کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالی بابەتێکی کوردی نییە و کێشهی هەموو تورکیا و تەنانەت هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسته. هەر ساڵ و ڕۆژێک کە دەرک بەم بابەتە نەکراوە تورکیا و میللەت دووڕانویانە. ئێستا کاتی ئەوەیە له جێگهی پشتگوێ خستنی بەرپرسیارێتییەکان، ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببینەوە.
ئهو زیادی کرد: نەک هەر لە تورکیا بەڵکوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسی کورد زەق بووەتەوە. چارەسەر نەکردنی کێشەی کوردەکان لە فاشیزم و شەڕی ناوچەییەوە سەرچاوە دەگرێت.
فیگن یوکسکداغ جەختی کرد: زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە تا ئەو کاتەی زیندانی کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالی درێژەی ببێت و بە بارمتە گرتنی ئیرادە هەبێت، بنەمایی ترین کێشەکانی تورکیا چارەسەر نابن، بە لەبەرچاو گرتنی ئەم بابەتە دەڵێم: پرسی گۆشەگیر کردنی ئوجەلان کێشەی تورکیایە، نەک کوردی تورکیا.
Your Comment