بەغدا دوو کاتژمێر بەر لە سەفەری ترامپ بۆ عێراق، ئاگادار کرابووەوە

سەرچاوەگەلی ئەمریکی بە ئاماژە بە وردەکاریی سەفەری نهێنیی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە عێراق ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی عێراق تەنیا ٢ کاتژمێر بەر لە سەفەرەکە ئاگادار کرابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرچاوەگەلی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی عێراق تەنیا ٢ کاتژمێر بەر لە سەفەری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە عێراق، لەو سەفەرە ئاگادار کرا و بە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕاگەیێندرا.

ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکی نیوەی دووهەمی مانگی دیسامبێری ڕابردوو لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا جێگر بوون، بەڵام بەر لە سەفەری ترامپ بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواسترانەوە بۆ شوێنەکانی پێشووی خۆیان.

سەرچاوەکان جەختیشیان کرد: ئەو عێراقیانەی لە گەڵ سەربازانی ئەمریکی هاوکاری دەکەن، لە رۆژی سەفەری ترامپ بۆ بنکەی عەین ئەسەد پشوودانی زۆرەملێیان پێدرابوو بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزان. بنکەی نهێنیی "ڕانیە"ش لە نزیکیی سلێمانی و هەروەها بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە هەولێر رۆژی بەر لە سەفەرەکەی ترامپ داخران.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەش دا کە هێزەکانی عێراقی لەو دوو بنکەیە لایان وابووە کە بڕیارە ئاڵوگۆڕی هێزیان پێ بکرێت و تەواو لەوبارەیەوە خەمبار بوون. ترامپ کاتێک گەیشتە بنکەی عەین ئەسەد لە یەکێک لە فەرماندەکانی عێراقی کاخەزێکی پڕ واژۆی لێ وەرگرت.

News Code 24105

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =