تورکیا بەرپرسی ڕووداوەکانی ناوچە نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی ده‌ره‌وسنووریی لە دژی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل لە سووریا دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانی رۆژی ڕابردووی (دووشەممە) بۆ هاتنی ساڵی نوێی زایینی، وتی: تورکیا داکۆکی لە سەقامگیری، دادپەروەری و ئاشتی لە جیهان و ناوچە دەکات.

وتیشی: بەو پێیە بەرگری دەکەین لە مافی بەیتولموقەدەس، دیمەشق، بەغدا، قاهیرە، ترابلێس، سارایێڤۆ و کەریمە.

ئەردۆغان هەروەها خۆی لە تۆمەتی دەست هەبوونی لە ڕووداوەکانی ناوچە بێبەری کرد و تورکیا بە قوربانیی ئەو ڕووداوانە لە قەڵەم دا و ئیدعای کرد کە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامی هەوڵەکانی تورکیا مسۆگەر بووە.

ناوبراو هەروەها باسی لە ئێرەیی نەبردنی بە خاک، سەروەری و مافی وڵاتانی دیکە کرد و ڕایگەیاند کە درێژە دەدات بە بەشداریی لە پرسی دابین کردنی پاوەجێی عێراق و بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی ده‌ره‌وسنووریی لە دژی یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل لە سووریا دەست پێدەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە عێراق بەردەوام ڕەخنەی گرتووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە شەنگال بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پەکەکە.

شایانی باسە کە تورکیا یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی سووریا بە هێزێکی تیرۆریستی و هاوبەشی پەکەکە دەزانێت و تا بەر لە ڕاگەیێندرانی بڕیاری ترامپ بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا جەختی لە هێرش بۆ سەرکوت کردنی ئەو هێزانە لە رۆژهەڵاتی فورات دەکرد. بەڵام لەم دواییەدا لە بڕیارەکەی خۆی پاشگەز بووەوە و وتی کە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی داعش ئەو ئۆپەراسیۆنە دوا دەخات.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا دەسکوتەکانی تورکیا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نرخاند و ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هێرش کردنە سەر بنکە و مۆڵگەی تیرۆریستان لە شاخەوە تا شار و لەو دیو سنوورەکان، تێکیان شکاندن.

News Code 24008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =