گۆڕانکارییەکانی ناوچە سەرکەوتنی ورەی گەلان سەلماند

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، وێرای وەرگرتنی نامەیەک لە عادڵ عەبدولمەهدی، ڕوانییە هەڵوێست و پرسە ناوچەییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیداری فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، نامەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە تەورەکانی گەشە و پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و گرینگیی درێژە دان بە هاوئاهەنگیی نێوان هەر دوو وڵات لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هاوکارییەکان لەو بوارە و بوارگەلی ئەمنی و سەقامگیریی سنوورەکان، لێ وەرگرت.

لە میانەی ئەو دیدارە، لایەنەکان گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچەیی و سەرووناوچەییان لێک دایەوە. هەروەها پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی دۆست و برا خرایە بەر باس و جەخت لە زەروورەتی گەشەسەندنی هەر دوو وڵات لە هەموو بوارەکان بە چەشنێک کە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق و سووریه بێت، کرایەوە.

بەشار ئەسەد لەو دیدارەدا وتی: گۆڕانکارییە ئیجابییەکان کە لە ناوچەدا دەیبینین، بە تایبەت لە بواری گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ زۆربەی شارەکانی سووریا و عێراق، سەلمێنەری ورەی گەلانی ناوچە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکانیان و زاڵبوونیان بە سەر پیلانە دەرەکییەکانە.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: پەیوەندیی باش لە گەڵ وڵاتی برامان عێراق و هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هۆکاری دەسەڵات و خاڵی بە هێزی دوو وڵات لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمە و درێژەی ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگییە بە مەبەستی زاڵبوون بە سەر پاشماوەی تیرۆریستان لە هەندێک ناوچەی سووریا و عێراق پێویستە.

فالح فەیازیش ڕایگەیاند: سەرکەوتنی گەلی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و سەرکەوتنەکانی سووریا و گەڕانەوەی ئاسایش و لە ناوبردنی تیرۆریزم لە زۆربەی ناوچەکان و هاوکات گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ مەنبەج، مزگێنی‌دەری خێر و خۆشی بۆ تەواو ناوچەکەیە.

News Code 23958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =