به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، فستیڤاڵی جیهانی میراتی فه‌رهه‌نگی ۲۱‌ی دێسامبه‌ر به‌ڕێوه چوو که هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی به باشی تێیدا دره‌وشانه‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فستیڤاڵه‌که یه‌ڵدا هاشـی نژاد خه‌ڵاتی یه‌که‌م، جه‌لال پیر مهرزئاوا خه‌ڵاتی دووهه‌م و ڕه‌حیم به‌قاڵ ئه‌سغه‌ری و ژاڵه یوسفی نژاد به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی سێهه‌می فستیڤاڵه‌که‌یان به ده‌ست هێناوه.
له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که زیاتر له ۳۰ به‌رهه‌می کارتۆنی بۆ نمایش و کێبه‌رکێ کردن هه‌ڵبژێردران که ۸ به‌رهه‌می هین هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی بووه.
ژاڵه یوسفی نژاد له دایک بووی ۱۳۶۶ی سنه‌یه، ده‌رچووی گرافیکه و به فه‌رمی له ساڵی ۱۳۹۰وه کاری هونه‌ری خۆی ده‌ست پێ کردووه تاکوو ئێسته له چه‌ندین فستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه خه‌ڵات کراوه.
بۆچوونی ئێوە