به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی خداوەیسی وتی: سنورەکان هەم پڕن لە مەترسی هەم دەرفەت، ئێمە دەبێت هەوڵ بدەین دەرفەتەکانی بۆ گەشەی ئابووری وڵات بەکار بێنین. لە ٨ مانگی ڕابردوو سەرجەم ٤۹ گرووپی ڤاچاخ تێکشکاون لە ۱۹ لە سەد زیادی کردووە.
ئەو زیادی کرد: ٥٩ میلیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٢٠ جگەرە، یەک میلیۆن و ١٣ هەزار کەل و پەلی مکیاژ کردن، سێ میلیۆن و ٩٥٣ هەزار جۆری دەرمان، یەک میلیۆن و ٣٠٨ هەزار لیتر سووتەمەنی، ٢٢٥ هەزار و ٣٥٣ کەل و پەلی ناو ماڵ، ٢٨٩ هەزار و ٨٢٠ کیلۆگرام برنج دەستی بە سەردا گیراوە.
خداوەیسی ئاماژەی دا: لەم ماوەیە حەفت هەزار و ١١٢ سەر ئاژەڵ، شەش هەزار و ٢٣٢ ئامێری ئۆتۆمبیل، هەزار و ٢٠٨ ئامێری ئێلکترۆنی ناو مال گیراوە و سێ هەزار و ٣٧٤ کەیسیش ڕادەستی دادگا کراوە.
ئەو هەروەها ئاماژەی دا کە ٤۹ گرووپی ڤاچاخ تێکشکاوە و هەزار و ٦٥٦ کەس دەستگیر بوون. هەروەها ٨٥٩ ئۆتۆمبیل گیراوە و ٢٨٤ هەزار دۆلار و یەک کیلۆ و ٧٩٩ گرام زێڕیش دەستی بە سەردا گیراوە.
Your Comment