AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢٧ ٠٨:٢١

له‌ ئامه‌د روویدا؛

کوژرانی پۆلیسێکی تورکیا له‌ هێرشی په‌که‌که‌

کوژرانی پۆلیسێکی تورکیا له‌ هێرشی په‌که‌که‌

لە ئاکامى هێرشێکى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بۆ سەر شارۆچکەى خانى سەر بە ئامەدى کوردستانی تورکیا، پۆلیسێکى تورکیا کوژرا و یەکێکى دیکەش برینداربوو .

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی ، هێرشەکەى پەکەکە لەسەر ڕێگەى شارۆچکەى خانى و کاڵەبە بووە لەناوچەى تورالى و تیایدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسی تورکیا کردووە.

لە هێرشەکەشدا دوو پۆلیس برینداربوون و بەهۆى سەختى برینەوە یەکێک لە پۆلیسەکان گیانی لەدەستداوە.

دوابەدواى ڕووداوەکەش هێزەکانى ئاسایش و جەندرمەى تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان لەناوچەکە دەستپێکرد.

ئەو هێرشەى پەکەکە لەکاتێکدایە کە هەفتەى پێشوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هێزى سەربازى پەکەکە و کەمپی ئاوارەکانى کوردستانی تورکیایان لە سنورى شەنگال و مەخمور بۆردومانکرد و چوار که‌سیان کوشت.

News ID 23702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha