بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی رۆژی سێشەممە (۲۰ی سەرماوەز) لە میانەی سەردانی لە سایتی شەهید عەلی محەمەدی (فۆردو) و کردنەوەی زیاتر لە ١٠ هەزار مەتری دووجا کۆمەڵەی پڕۆسەکاری، تاقیکاری و ئیداریی ئەو سایتە ناڤۆکییە، وتی: یەک لەو چالاکییانەی لە فۆردو لە گەڵ ڕووسەکان ئەنجامی دەدەین، ئیزۆتۆپگەلی پاوەجێیە و لە ئێستادا بە دوو ئیزۆتۆپی "زێنۆن" و "تێلوریۆم"ەوە دەستمان پێ کردووە و پێشکەوتنی زۆر باشمان بووە و هەر دوولا لە پێشکەوتنەکان ڕازین.
ناوبراو بە ئاماژە بە قبووڵ کردنی تەنگەژەکان لە لایەن ئێران و پابەندیی تاران بە چالاکیگەلی ئاشتیخوازنەی پیشەسازیی ناڤۆکی، وتیشی: هەرکات بمانەوێ دەتوانین ئەو تەنگەژە ٣٠٠ کیلۆییە وەلاوە بنێین و پیتاندن لە هەر ئاست و دەفرایەتییەک کە دەمانەوێ ئەنجام بدەین.
ساڵحی بیریشی هێنایەوە: یەکێک لەو تەنگەژانەی کە قبووڵمان کردووە پیتاندنی لە سەدا ۶۷/۳ بووە، هەڵبەت پێشتر ئەو ئاستە تا لە سەدا ٢٠ چووبوو و ئێستا ئاستی پیتاندن بۆ دابین کردنی سووتەمەنیی ڕاکتۆری تاران گونجاوە و بەشی چەند ساڵی دیکە. بەڵام لە دوای بەرجام چیتر لەو ئاستەدا پیتاندنمان وەستاندووە و تا کاتی کۆتایی مەرجی زەمانی بەرجام کە تا ئێستا سێ ساڵی لێ تێپەڕ بووە، پابەندی بەڵێنەکانمان دەبین.
جێگری سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕیاری ئەورووپا بۆ هاوکاری لە بەرجامدا ڕایگەیاند: هیوادارم ئەورووپا و کۆمەڵەی ۱+٤ بەو ڕاستییە گەیشتبن کە خێراتر پابەندی بەڵێنەکانیان بن و بتوانن بۆشایی ئەمریکا پڕ بکەنەوە و ئێران ناچار نەکەن هەمبەر بە بەڵێنەکانی لە بەرجام پاشگەز بێتەوە.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە بوونی ١٠٤٤ دەزگای سانتریفیووژ لە فۆردو و ئامادەیی بۆ دەست پێکردنەوەی پیتاندنی لە سەدا ٢٠، جەختی کرد: ئەگەر نیزام ئیرادە بکات ئێمە دەتوانین بە ئاسانی بگەڕێینەوە بۆ پیتاندنی لە سەدا ٢٠ و دابین کردنی پێداویستییە ناڤۆکییەکانی وڵات لە هەر ئاست و دەفرایەتییەک کە بمانەوێ.
بۆچوونی ئێوە