به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌یه‌د موحسن قه‌مسه‌ری له گفتوگۆیه‌کی ڕادیۆیی سه‌باره‌ت به واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنه نوێکانی ئێران بۆ فرۆشی نه‌وت له‌گه‌ڵ کۆمپانیا جیهانییه‌کان وتی که تاکوو ئێسته ته‌نیا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسا ڕێککه‌وتنمان واژۆ کردووه.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان زۆر به دیقه‌ته‌وه ڕێککه‌وتن ده‌که‌ن و له دوای ئه‌وه‌ن که زیاترین سوود به ده‌ست بێنن. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موویان سه‌رقاڵی گفتوگۆین و هیواداراین باشترین ڕێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
چین به هۆی دابه‌زینی هه‌نارده کردنه‌وه ڕێژه‌ی هاورده‌کردنی نه‌وتی خاوی دابازیوه و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌سه‌ر وڵاتانی ئێرانه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له دوای ئه‌وه‌یه تاکوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپاشدا کڕیار بۆ نه‌وتی ئێران بدۆزێته‌وه.
قه‌مسه‌ری له‌مباره‌وه وتی: له چه‌ند مانگی ڕابردوودا هه‌وڵێکی فراوانم دا تاکوو نه‌وت به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپاش بفرۆشین و یه‌که‌م نه‌وتی ئێرانیش بۆ وڵاتی ڕۆمانیا بووه که پێشوازییه‌کی باشیشی لێکراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی ئێران له‌کۆتایدا وتی: بێجگه له ڕۆمانیا زۆر وڵاتی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ک نه‌مسا، مه‌جاریا، چیک، لیتوانی، ئێسلڤۆنی، سربیا و هه‌نگاریا داوای نه‌وتی ئێرانیان کردووه و ئیسته‌ش سه‌رقاڵی گفتوگۆین له‌گه‌ڵیان.
Your Comment