به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئانادۆڵۆ،، دوای ڕێککه‌وتنی تورکیا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به ساز کردنی ناوچه‌یه‌کی ۲۰ کیلۆمه‌تری داماڵڕاو له چه‌ک له ئه‌دله‌ب، گرووپی تیرۆریستی ته‌حریرولشام ڕایگه‌یاند که هێزی زیاتری له ناوچه‌که کۆ کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه که له لایه‌ن ئه‌مریکا، ڕووسیا به گرووپی تیرۆریستی ناسراوه له په‌یامه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه: هێزه‌کانیان به مه‌به‌ستی ئاماده بوون بۆ هه‌ر جۆره هێرشێکی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچەی ئه‌دله‌ب له ئاماده‌یی ته‌واو دان و ڕێکاری پێویست له حه‌ما و حه‌ڵه‌بیش له به‌ر گیراوه.
له درێژه‌دا هاتووه: هێزه‌کانی سووپای سووریا جوڵه‌ی و چالاکی نوێیان ئه‌نجام داوه و به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان قه‌ناس به ده‌سته‌کان و خه‌نده‌ق له ناوچه‌که لێدراوه.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که تورکیا گه‌ره‌نتی به ڕووسیا داوه که گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که بکشێنه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌م گرووپانه به‌رده‌وام له حاڵی جموجۆڵی سه‌ربازی دان.
Your Comment