AP ١٣٩٧ سەرماوەز ١٨ ١٥:٣٢

ناڕەزایەتییەکانی بەڵژیک؛

دەستگیر کردنی ٤٠٠ کەس لە بروکسل/باڵەخانەکانی کۆمیسیۆن و پەرلەمانی ئەورووپا داخران

دەستگیر کردنی ٤٠٠ کەس لە بروکسل/باڵەخانەکانی کۆمیسیۆن و پەرلەمانی ئەورووپا داخران

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردووی برۆکسل دەستگیر کراون گەیشتە ٤٠٠ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرەنسا، سەرۆکی پۆلیسی برۆکسل لە دەستگیر کردنی ٤٠٠ کەس لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە کە بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی هێلەک زردەکانی فەڕەنسا ئەنجام درابوو، هەواڵی دا.

لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە بروکسل لانیکەم هێزێکی پۆلیس بریندار بوو و خەساریش گەیشتە باڵەخانەکان.

لە هەمان پێوەندیدا بە پێی توند بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان، پۆلیسی بروکسل باڵەخانەکانی کۆمیسیۆن و پەرلەمانی ئەورووپای چۆڵ کرد.

ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان لە بروکسل لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ ی نۆڤەمبەر لە ئەو شارە کە بە ئاگر تێبەردانی چەندین ئۆتۆمبیلی پۆلیس ئاڵۆز بوو توندترین ناڕەزایەتی لە بروکسل بوو.

News ID 23536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha