بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پۆلێتیکۆ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە دژی ئێران ئاماژەی دا کە بەرجام کارەسات بووە و ڕێگەش نادات ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.
ئەو جارێکی دیکە بێ هیوایی خۆیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دووپات کردەوە و ئاماژەی دا: ڕێگە نادەین کە ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات لە کاتێکدا لە جیهان پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات و بەردەوامیش دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و ئیسڕائیل دووپات دەکاتەوە.
شایانی باسە کە لێدوانە بێ بنەماکانی ترامپ لە کاتێک دایە کە ئێران هەرگیز لە دوای چەکی ناڤۆکی نەبووە و بەرپرسانی ئێران جەختیان کردووە لە ئاشتیخوازانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی تاران.
Your Comment