چاوەڕوانی سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێ عێراقین

ئایەتۆڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە دیداری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: چاوەڕوانی سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، نووسینگەی ئایەتۆڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دوێنێ یان کوبیج نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئایەتۆڵا سیستانی دیداری کردووە.

لەم ڕاگەیەندراوە هاتووە: ئەیەتۆڵا سیستانی ئاماژەی داوەکە دەوڵەتی نوێی عێراق ئەرکی گرنگی عە سەر شانە و ئێمە چاوەڕوانی سەرکەوتنی ئەم دەوڵەتەین، بە تایبەت لە کاری دژایەتی کردنی گەندەڵی، ڕەخساندنی هەلی کار، ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیان لێدراوەکانی شەڕ، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئامادە کردنی بەستێنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی عێراق.

هەروەها ئایەتۆڵا سیستانی جەختی کرد ە هاوکاری حزبەکانی عێراق لە پارلمان لەگەڵ دەوڵەت و ڕێز گرتن لە سەروەری عێراق و دەستێوەردان نەکردنی وڵاتانی بیانی لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری عێراق سەردانی شاری نەجەفیشی کردووە و بڕیار وایە لەگەڵ موقتەدا سەدریش دیدار و گفتوگۆ بکات.

News Code 23337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =