به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانهی ڕیوڕهسمێکی ڕۆژنامهوانی و بهشداری لاینگرانی شانۆی کوردی، پووستری ۱۵مین فێستیڤاڵی نێونهتهوهیی شانۆی کوردیی سەقز ڕوونوێنی کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە پازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز، لەو شارە بە بەشداریی گرووپە شانۆییەکانی شاره کوردییهکانی ئێران و چەند گرووپی بیانی دەست پێ بکات.
دکتۆر قوتبەدین سادقی، بەڕێوەبەری پازدەیەمین خولی فێستیڤاڵێ شانۆی کوردیی سەقز بە میدیاکان ڕاگەیاند: فێستیڤاڵەکە لە سبەی چوارشەممەوە دەستی پێ دەکات و هەتا یەکشەممە حهفتهی داهاتوو دەخایەنێت و لهم خولهش ۵۲ دەرهێنەر واتە ۳۸ شانۆی ناوخۆیی و ۱۴ شانۆی بیانی گەیوەتە فێستیڤاڵ و لەلایەن داوەرانی پسپۆڕەوە هەڵبژێردراون.
قوتبەدین سادقی زیادی کرد: لەم خولەی فێستیڤاڵدا نۆ گرووپی شانۆ لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئێران و چوار گرووپی بیانیش بەشدارن و پێکەوە پێشبڕکێ دەکەن و گرووپە سەرکەوتووەکان مۆڵەتی بەشداری لە فێستیڤاڵی فەجریان پێ دەدرێت.
ههروهها بە هەوڵی بەرپرسانی فەرهەنگی و چالاکانی شانۆی کوردی، فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز لە ڕۆژژمێری ساڵانەی وەزارەتی فهرههنگ و ئیرشادی ئێراندا تۆمار کراوە.
فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز چهندین ساڵه بهڕێوه دهچێت و یەکێکه لە ڕووداوە گرنگە فەرهەنگییەکانی کوردستانی ئێران و لەو ماوەیەدا وێڕای چەندین گرفت و ڕاوەستانی بۆ چەند خولێک ، بەڵام کاریگەریی باشی هەبووە و کۆمەڵێک بەرهەمی باش تێیدا پیشان دراون.
له کۆتایدا ئهم ڕێوڕهسمه پووستری ۱۵مین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز ڕوونوێنی کرا.
Your Comment